بەهای خۆراكی كەلەرمی سوور

بەهای خۆراكی كەلەرمی سوور
بەهای خۆراكی كەلەرمی سوور Cabbage Red دەگەڕێتەوە بۆ ماددە كیمیاییە سروشتییەكانی Phytochemicals كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە و ترشی DNA ناو خانە دەپارێزن لەكۆلكە سەربەستەكان Free Radicals، ئەم ماددە سەربەستانە پەردەی خانەش تێكدەدەن و شێرپەنجە پەیدا دەكەن. كەلەمی سوور بەوە ناسراوە كە مرۆڤ دەپارێزیت لەتووشبوون بەشێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات و میزڵدان و شێرپەنجەی سییەكان. لەچەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خواردنی كەلەمی سوور یەكێكە لەڕێگاكانی خۆپارستن لەشێرپەنجەی قۆڵۆن. لەئافرەتیشدا، كەلەمی سوور هاوسەنگی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ڕێكدەخات، بەمەشەوە ئافرەت لەتووشبوون بەشێرپەنجەی مەمك دەپارێزێت. ڕۆژانە خواردنەوەی لیترێك لەشیرەی كەلەمی سوور كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ لەماوەی 10 ڕۆژدا چاكدەكاتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە كەلەمی سوور ترشە ئەمینی گلوتامین Glutamine لەخۆدەگرێت كە زۆر گرنگە بۆ دروستی خانەكانی ناوپۆشی گەدە و ڕیخۆڵە. سوودەكانی تری كەلەمی سوور بریتین لە: پاراستنی خانەكانی مێشك لەنەخۆشی ئەلزهایمەر Alzheimer>s، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەوەی كە ڤیتامین C بەشەش تا هەشت جار زیاتر لەكەلەمی سەوز تێدایە، كەلەمی سوور زیاتر لەكەلەمی سەوز ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت، بۆیە ئاستی كۆلیسترۆلی خراپ دادەبەزێنێت، بەمەشەوە لەنەخۆشی دڵ دەمانپارێزێت.
Top