گۆشتی سوور و شێـرپەنجەی پرۆستات

گۆشتی سوور و شێـرپەنجەی پرۆستات
شێرپەنجەی پرۆستات Prostate cancerلەپاش شێرپەنجەی پێست باوترین جۆرە. نزیكەی 1 لەهەر 5 پیاو دوچاری شێرپەنجەی پرۆستات دەبن بەدرێژایی ژیانیان. بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوەكان پێوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان زیاد خواردنی گۆشتی سووری تازە یان قوتووبەند و تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات. هەروەها ئەمەش لەلێكۆڵینەوەكاندا ڕوونكراوەتەوە كە هەر چەند گۆشتی سووری تازە زیاتر بكوڵێنرێت یان ببرژێنرێت هێندە زیاد خواردنی ئەم گۆشتە زێتر لەگۆشتی سووری قوتووبەند ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات پتر دەكات. ئامادەكردنی گۆشتی مانگا بەڕێگاكانی بەكارهێنانی پلەی گەرمی بەرز دەبێتە ئەگەری زیادبوونی ڕێژەی ئەو ماددانەی كە ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە زیاد دەكەن Carcinogens. گۆشتی سووری نائۆرگانیك كە بەهۆرمۆنەكان و ماددەی دژەژی (ئەنتی بایۆتیك Antibiotics) مامەڵەی لەگەڵدا كرابێت یان ڕێژەیەكی زۆری چەوری لەخۆبگرێت جگە لەشێرپەنجە ئەگەری كێشە تەندروستییەكان زێتر دەكات وەكو نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و سستمی بەرگری لەش. ئەم كاریگەرییانە پەیوەستن بەهۆكاری تری وەكو: چەندێتی و كەڕەتەكانی خواردن، جۆری گۆشتەكە و چۆنییەتی ئامادەكردنی، سروشتی لەش و تەمەن و تەندروستی گشتی هەر كەسێك.
Top