زەیتی پاقلەی سۆیا

زەیتی پاقلەی سۆیا
زەیتی پاقلەی سۆیا Soyabean oil سوودی تەندروستی زۆری هەیە بەمەرجێك بەكرداری هایدرۆجینكردندا تێپەڕ نەكرابێت. زەیتی سۆیا ترشیە چەوری گرنگ لەجۆری ئۆمیگا6 لەخۆدەگرێت بەڕێژەی 50% كە ناوە زانستییەكەی بریتییە لەترشی لاینۆلیك Linoleic acid، هەروەها بەڕێژەی 25% ترشە چەورییە ناتێرە یەكانییەكان Monounsaturated لەخۆدەگرێت. ئەم جۆرە ترشە چەورییانە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە بەتایبەتی بۆ كۆئەندامی دڵو سووڕان و خۆپاراستن لەتووشببوون بەنەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ. بەگشتی زەیتی سۆیا و هەموو جۆرەكانی تری زەیتی ڕووەكی كە چەورییە فرەناتێرەكانی Polyunsaturated fats وەكو ئۆمیگا3 و ئۆمیگا6 لەخۆدەگرن بەرانبەر بەگەرمی زۆر خۆڕاگر نین بەپێچەوانەی زەیتی زەیتوون كە خۆڕاگرە بەرانبەر بەپلەی گەرمی بەرز. ئەگەرچی زەیتی زەیتوون و زەیتوون ترشە چەورییە ناتێرە یەكانەكان Monounsaturated fats بەڕێژەی 60% و ڕێژەیەكی بەرز لەماددە دژەئۆكسانەكان لەجۆری پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەخۆدەگرن و ناویان لەلیستی تەندروستییانەترین خۆراكەكانی جیهاندا هاتووە، بەڵام زەیتی پاقلەی سۆیاش زەیتێكی تەندروستیانەیە.
Top