هۆكاركانی ئازاری مەچەك

هۆكاركانی ئازاری مەچەك
زیادبوونی فشار لەسەر تونێڵی Carpal tunnel مەچەك هۆكارێكی باوە بۆ مەچەك Wrist pain كە لەوانەیە بڵاوبێتەوە بۆ بەری دەست و پەنجەكان بەتایبەتی پەنجەی مۆركردن لەگەڵ هەستكردن بەسووتانەوە یان سڕبوون. هەروەها لەوانەیە كە ماسوڵكەی پەنجەی یەكەم لاواز بێت و توانای گرتنی شتەكان زەحمەت بێت. ئەو هۆكارانەی كە دەبنە ئەگەری زیادبوونی فشار لەسەر دەماری ناوەند لەمەچەكدا لەبەر ئاوسانی شانەكان بریتین لە: جووڵاندنەوەی لەڕاددەبەدەری مەچەك بۆ نموونە تایپكردن لەسەر كیبۆردی كۆمپیوتەر و زیاد بەكارهێنانی ماوس، كاری دوورین بەدەست، نووسین و نەخشەكێشان بەدەست، بەكارهێنانی ئامێری لەرزۆك Vibrating tool، دووگیانی، كێشی زیاد و قەڵەوی، وەستانی یەكجارەكی عادەی مانگانەی ئافرەت، نەخۆشی شەكرە، وەرزشی تۆپی دەست، سستبوونی گلاندی دەرەقی، هەوكردنی ڕۆماتیزیمی جومگەكان، زەبر بۆ مەچەك كە دەبێتە هۆی ئاوسان یان شكانی ئێسك یان هەوكردنی بەستەرەكان، داڕوشانی جومگە یان سەوەفان لەمەچەكدا، هەوكردنی جومگەی مەچەك بەبەكتریا كە دەبێتە هۆی سووربوونەوە و ئاوسان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، نەخۆشی بەگەكان Gout لەبەر زیادبوونی ئاستی ترشی یۆریك Uric acid لەخوێندا كە دەبێتە هۆی ئازارێكی توند و ئاوسان و سووربوونەوە.
Top