چۆن دەزانی كە دووگیانیت؟

چۆن دەزانی كە دووگیانیت؟
لەپاش پیتاندنی هێلكۆكە بەسپێرم لەناو لوولەی فالوپی نێوان هێلكەكان و منداڵداندا، هێلكەی پیتێنراو دەگەڕێتەوە منداڵدان و لەسەر ناوپۆشەكەیدا جێگیردەبێت و گەشە دەكات تا دەبێتە كۆرپەیەكی تەواو لەماوەی تێكڕایی 280 ڕۆژدا. پاشان چەندین گۆڕانی فسیۆلۆژی لەئەنجامی دووگیانیدا لەزۆربەی كۆئەندامەكانی لەشدا ڕوودەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی پەیدابوونی چەندین نیشانە بۆ دەستنیشانكردنی دووگیانی، پاشان بۆ دڵنیابوون لەدووگیانی پشكنینی میز یان خوێن یان بەسۆنار ئەنجام دەدرێت كە جێگای متمانەن و هەڵە قبوڵ ناكات. وەستانی خولی مانگانە Amenorrhea یەكەمین و گرنگترین نیشانەی دووگیانیە. نیشانەكانی دیكە كە لەوانەیە لەگەڵ دووگیانیدا دەركەون بریتین لە: هێڵنج یان ڕشانەوە كە ناسراوە بەدەردی بەیانیان Morning sickness، هەستكردن بەماندووبوون، ناڕەحەتی لەمەمكەكاندا یان گەورەبوونیان، سەرئێشە، زوو میزكردن. بەهەرحاڵ لەوانەیە كە بوونی دوو یان پتر لەم نیشانانە لەگەڵ هەندێ حاڵەت و نەخۆشیدا سەرهەڵبدەن وەكو: پێش دەستپێكی خولی مانگانە (گرژی پێش خولی مانگانەPMT)، ئەنفلوەنزا یان هەوكردن.
Top