بە نەرمی خۆراك بجوورە

بە نەرمی خۆراك بجوورە
زۆربەمان گوێمان لەوە بووە كە ڕێگای تەندروستییانەی خواردن بریتییە لەخواردن لەسەرخۆ بۆ وەرگرتنی چێژی تەواو لەخۆراك، بەڵام ئایا لەڕاستیدا كێ لەئێمە پەیڕەوی ئەمە دەكات؟ كێ هەوڵی داوە زۆرترین چێژ لەخۆراك وەربگرێت؟ ڕێژەیەكی بەرزی خەڵك چێژی تەواو لەخۆراكەكان وەرناگرن بەسادەیی لەبەر ئەوەی كە بەخێرایی خۆراك دەخۆن. ئەو هۆكارانەی كە وامان لێدەكەن بەخێرایی بخۆین بریتین لە: ژیانی مۆدێرن كە سەبارەت بەپێوەندی خۆراكەكان و كێشی لەش زانیاری زۆر دەبیستین یان دەخوێنینەوە، بۆیە زۆر كەس خۆراك وەك دوژمن سەیر دەكات بۆیە بەپەلە دەیخوات لەكاتی برسیبووندا، گەلێك كەسیش لەبەر هەمان هۆكار لەكاتی خواردندا هەست بەتاوان دەكەن بۆیە بەزوویی لەكۆڵ خۆیانی دەكەنەوە، هەندێك جاریش هەندێك كەس لەبەر تەواونەكردنی كارێك كە كاتی خواردن دێت زۆر بە پەلە خۆراك دەخوات تاكو بەزووترین كات بگەڕێتەوە بۆ تەواوكردنی كارەكەی، تەركیز نەكردن لەسەر خۆراك لەكاتی خواردندا بۆ نموونە بیركردنەوە لەكێشە و گرفتەكان یان خوێندنەوەی بابەتێك یان سەیركردنی فیلمێك. لەوە دڵنیابە كە چێژ لەخۆراك وەردەگریت و مەزاجیشت باشتر دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوی چەند خاڵێك بكە: لەسەر مێز خۆراك بخۆ، لەكاتی خواردندا با هەموو تەركیزت لەسەر خۆراك بێت و بیر لەهیچ شتێكی تر مەكەوە، جگە لەخواردن هیچ چالاكییەك ئەنجام مەدە، هەر پاروویەك بەنەرمی بجووە و چێژی تەواوی لێ وەربگرە، دەتوانیت گوێ لەموزیكێكی كلاسیكی بگریت، چەنگاڵ و كەوچك و قاپی بچووك بەكاربێنە، بەڕاوەستان مەخۆ، هەریگز بە پەلەمەخۆ.
Top