ڕۆیشتن Walking مەشقێكی وەرزشی هێندە ئاسانە كە دەكرێ لەهەر شوێنێك و لەهەر كاتێكدا، بەتەنیا یان بەگروپ ئەنجامی بدرێت. ڕۆژانە ملیۆنەها كەس لەسەرتاسەری جیهاندا مەشقی ڕۆیشتن ئەنجام دەدەن لەبەر سوودە تەندروستییەكانی. سوودە تەندروستییەكانی مەشقی ڕۆیشتن بریتین لە: پاراستنی شێوەی ماسوڵكەكان، سووككردنی گرژی ماسوڵكەكان، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش. سوودەكانی تری ڕۆیشتن بریتین: كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، بەهێزكردنی ئێسكەكان، كەمكردنەوەی سەختی یان پلەی پووكانەوەی ئێسكەكان، ڕۆیشتن سوودی بۆ مێشك هەیە بەوەی كە زیاتر ئازاد دەبێت بۆداهێنانی بیرۆكەكان. بەبەراورد لەگەڵ مەشقە هەواییەكانی تری وەكو ڕاكردن، ڕۆیشتن نابێتە ئەگەری هێدمە بۆ خوارەوەی پشت، نێكەكان، ئەژنۆكان، گۆزرینگەكان، پێیەكان. لەكاتی ڕاكردندا، لەگەڵ هەر هەنگاوێك 3-5 ئەوەندەی كێشی لەش دەكەوێتە سەر جومگەكان، كەچی لەكاتی ڕۆیشتندا لەگەڵ هەر هەنگاوێك تەنیا 1-1.5 ئەوەندەی كێشی لەش دەكەوێتە سەر جومگەكان، چونكە بەردەوام یەكێك لەپێیەكان لەسەر زەوی دەمێنێتەوە. بۆ ڕۆیشتن كەفشی سووك هەڵبژێرە، سەر و مل و لەشت بەقیتی ڕابگرە، ئەنیشكەكان لەئاستی كەمەر بەگۆشەی 90 پلە لەگەڵ ڕۆیشتندا بچەمێنەوە.