پاش مەشقی وەرزشـی چـی دەخۆیت؟

پاش مەشقی وەرزشـی چـی دەخۆیت؟
جۆری خۆراك لەپاش مەشقی وەرزشیدا گرنگی زۆری هەیە. لەلێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی نزمی كاربۆهیدرات لەخۆدەگرن بەبڕی مامناوەندی لەپاش مەشقی وەرزشی هەوایی Aerobic exercise كاریگەری یان هەستیاری هۆرمۆنی ئینسولین Insulin sensitivity لە لەشدا باشتر دەكات بۆ گواستنەوەی شەكر لەخوێنەوە بۆ ناو ماسوڵكە و شانەكانی تر بۆ ئەوەی وەكو وزە بەكاربێت، بۆ نموونە ژەمێكی هاوسەنگ لەپرۆتین و چەوری لەگەڵ تەنیا 200 گرام كاربۆهیدرات كە كۆی وزە یان كالۆری نزیك بێت لەو وزەیەیەی كە بەمەشقكردنەكە سەرف دەكرێت. تێكچوونی هەستیاری ئینسولین ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە و نەخۆشی دڵ زیاتر دەكات. پسپۆڕان جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەموو كەسێك دەتوانێت سوودی تەندروستی زۆر لەمەشقی وەرزشی وەربگرێت بەبێ خۆبرسیكردن لەپاش مەشقەكە و بەبێ كەمبوونەوەی كێشی لەش. بۆ خۆپاراستن لەكەمبوونەوەی شلە لەلەشدا لەكاتی مەشقە وەرزشییەكاندا، پێویستە كە بڕی تەواوی ئاو لەپێش مەشق، لەكاتی مەشقكردن، هەروەها لەپاش مەشقكردندا بخۆیتەوە.
Top