خۆراك بۆ پاراستنی پێست

خۆراك بۆ پاراستنی پێست
جوانترین و سافترین پێست لەئەنجامی بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكارییەوە نییە، بەڵكو هۆكاری تر ڕۆڵیان لەمەسەلەكەدا هەیە كە گرنگترینیان خۆراكە. خۆراكی هاوسەنگ كە هەموو پێكهاتە گرنگەكان لەخۆبگرێت لەسەوزەكان، میوە، دانەوێڵەی تەواو، پرۆتین، ڤیتامین و كانزایەكان، ماددە دژەئۆكسانەكانن هەروەها بڕێكی باشی ئاو هۆكارە بۆ سافكردنی پێست و پاراستنی لەزۆربەی نەخۆشییەكان. ئەو جۆرانەی سەوزە و میوە و خۆراكی ئاژەڵی كە ڕێژەیەكی بەرز لەڤیتامین A لەخۆدەگرن وەكو ئەلبان و گۆشتی سوور و مریشك، ئەو خۆراكانەی كە ڤیتامین C و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرن، ئەمانە هەموویان ڕۆڵی گرنگیان هەیە بۆ تەندروستی پێست. لەبەرئەوەی كە پێست حەزی لەدەوروبەرێكی تەڕە، بۆیە ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی بەرز لەئاو و ڕیشاڵیان تێدایە زۆر گرنگن بۆ تەندروستی پێست بەتایبەتی بۆ سافكردنی پێست. كانزای زینك یەكێكی ترە لەو ماددانەی كە لەسەختی زیپكە كەم دەكاتەوە. خۆراكە دەوڵەمەندەكان بەپرۆتین بۆ پێست سوودبەخشن وەكو: ماسی، گۆشتی سپی پەڵەوڕ، پاقلەمەنییەكان، ئەلبانی كەم چەوری، بەرهەمەكانی سۆیا. خۆراكەكانی تر كە سوودبەخشن بۆ پێست بریتین لە: تۆوەكان، كاكڵەكانی وەكو گوێز و بادەم و كازو و فستق، میوەی ئاڤۆكادۆ، زەیتی ڕووەكی.
Top