بەدخۆراكی بـەساڵاچوواندا

بەدخۆراكی بـەساڵاچوواندا
ملیۆنەها بەساڵاچوو لەلەماڵەكانیاندا لەسەرتاسەری جیهان لەبەر بەدخۆراكی Malnutrition تەندروستیان لاواز بووە. گرفتە هاوبەشەكەی نێوان تووشبووان بریتییە لەخەمۆكی و دڵتوندی و تەنیایی، هەروەها زۆربەیان هەژارن و خودانی تەواویان نییە یان نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە. بەگشتی لەپیرەكاندا چەند گۆڕانێكی فسیۆلۆژی پەیوەست بەتەمەن ڕوودەدەن كە تا ڕاددەیەك ڕێگا خۆش دەكەن بۆ تووشبوون بە بەدخۆراكی لەمانە: لاوازبوونی هەستی بۆنكردن، لاوازبوونی هەستی چێژكردن، كەمبوونەوەی هەستی تێنووبوون، خراپبوونی تەندروستی دەم و ددان، كزبوونی جووڵەی ڕیخۆڵە و ئەگەری قەبزی، هەروەها بەكارهێنانی گەلێك دەرمان بۆ مەبەستی جیاواز وەكو زیانی لابەلا دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و هێڵنج و وشكبوونی دەم یان بۆرژان و بێ هێزی گشتی لەش. كەمی ماددە گرنگ و پێویستەكان.
Top