رۆڵی كەسێتی لەقەڵەویدا

رۆڵی كەسێتی لەقەڵەویدا
قەڵەوی Obesity بۆتە گرفتی تەندروستی سەردەم، بۆ دابەزاندنی كێش پەیڕەوی ڕیجیمێكی خۆراكی و مەشقێكی وەرزشی لەژێر چاودێری دكتۆردا تا ئێستا تاكە ڕێگای سەلامەتی چارەسەرە، بەڵام لەگەڵ ئەمەش لەهەندێك كەسدا لەپاش پەیڕەوكردنی ئەم بەرنامەیە بەتەواوی هێشتا كێشی لەشیان دانابەزێت، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شتێكی قووڵتر لەناخی دەرووندا. لەچەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە پێوەندییەكی زۆر پتەو هەیە لەنێوان سروشتی كەسێتی Personality و ئەو عادەتانەی كە دەبنە ئەگەری قەڵەوی، بۆ نموونە وردەكاری حەزەكانی خۆراك و خواردن، گوێنەدان بەپڕبوون یان بەتاڵی گەدە یان تێربوونی دەم و تێربوونی گەدە، حەسانەوە و پاڵكەوتن یان نووستن ڕاستەوخۆ لەپاش خواردن، پەنا بردنە بەر زیاد خواردنی شیرینی و چەوری لەكاتی هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج یان لەكاتی قەیرانە دەروونییەكان. لەلێكۆڵینەوەی تردا هاتووە كە هەمان ئەو بەشانەی مێشك كە كۆنترۆڵی هەست و سۆز و كاردانەوەكانی سترێس دەكەن، ئارەزووی خواردنیش ڕێكدەخەن. ئەمەش لەبیر نەكەین كە ئەزموونەكانی پەیوەست بەعاداتی خواردن و خۆراك لەتەمەنێكی زوو ڕۆڵیان هەیە لەزیاد خواردن و زیادبوونی كێشی لەش لەتەمەنی گەورەتردا.
Top