كام میوە بۆ دابەزانـدنی كێش؟

كام میوە بۆ دابەزانـدنی كێش؟
میوەكان Fruits بەگشتی سوودبەخشن بەوەی كە ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرن وەكو ڕیشاڵ، ڤیتامینەكان، كانزایەكان، ماددە دژەئۆكسانەكان، جگە لەئاو و كاربۆهیدرات بەشێوەی شەكر لەجۆری فركتۆز Fructose كە بەشەكری میوە ناسراوە. زۆربەی میوەكان وزەی كەم لەخۆدەگرن، هەر بۆیەشە كە بەشێكی گرنگن لەڕیجیمی خۆراكی دابەزاندنی كێشی لەش. ئەو جۆرانەی میوە كە ڕێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆدەگكرن، بۆیە پێویستە كە بەبڕی كەم یان مامناوەندی بخورێن لەلایەن ئەو كەسانەی كە هەوڵی دابەزاندنی كێشی لەش دەدەن، بۆنموونە سێو، گێلاس، ترێ، مانگۆ، هەرمێ، ئەناناس، مۆز، خورما، هەنجیر، هەڵووژە، هەنار، میوەی وشككراو. ئەو جۆرانەی میوە كە زیاتر گونجاون بۆ دابەزاندنی كێشی لەش لەبەر ئەوەی كە ڕێژەیەكی كەمتری كاربۆهیدرات یان شەكر لەخۆدەگرن بریتین لە: كاڵەك، توو، شووتی، شەمام، قەیسی، گرێپ فروت، لیمۆ، پرتەقال، خۆخ، كیوی، ئاڵو. هەوڵ بدە كە میوە ئاوا بخۆیت نەك بكەیتە شیرە، چونكە ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵ لەدەست دەدەیت كە بەشێكی گرنگی میوەیە و هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر دەهێڵێتەوە.
Top