كامیان باشترە، كەرەی سروشتی یان كەرەی دەستكرد؟

كامیان باشترە، كەرەی سروشتی یان كەرەی دەستكرد؟
جۆری چەورییەكان و كۆلیستیرۆل گرنگترین مەسەلەیە كە باس لەتەندروستی دڵ دەكرێت، هەر لەبەر ئەمەیە كە كەرەی دەستكرد لەكەرەی سروشتی باشترە. كەرەی دەستكرد یان مارگەرین Margarine كە لەزەیتی ڕووەكی دروست دەكرێت كۆلیستیرۆلی تێدا نییە، هەروەها چەورییە باشەكان بەڕێژەیەكی باشتر لەكەرەی سروشتی لەخۆدەگرێت بەشێوەی چەورییە ناتێرەكان Unsaturated fats. كەرەی سروشتی لەچەوری ئاژەڵی پێكهاتووە كە كۆلیستیرۆل و ڕێژەیەكی بەرز لەچەورییە تێرەكان Saturated fats واتە چەورییە خراپەكان لەخۆدەگرێت. چەورییە خراپەكان دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL و تووشبوون بەنەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان كە ئەگەر لەخوێنبەرەكانی تاجی دڵدا ڕووبدات، ئەوا دەبێتە هۆی نۆرەیەكی دڵ كە هەندێك جار كوشندەیە. كەرەی دەستكردیش كە بەكرداری هایدرۆجین بوون Hydrogenation چۆتە دۆخی ڕەقییەوە ڕێژەیەكی بەرز لەچەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆدەگرێت كە ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL دادەبەزێنن و ئاستی كۆلیسترۆلی خراپ بەرزدەكەنەوە. بەگشتی جۆرەكانی كەرە زۆر بەكەمی بخۆ، لەوانەیە كە هەندێك جۆری كەرەی دەستكرد لەكەرەی سروشتی خراپتریش بن، هەر چەند مارگەرین ڕەقتر بێت هێندە ڕێژەیەكی بەرزتری چەورییە نێوەندەكان لەخۆدەگرێت، ئەو جۆرەی كەرەی دەستكرد هەڵبژێرە كە نزمترین ڕێژە لەچەورییە نێوەندەكان لەخۆبگرێت لەگەڵ چەورییە تێرەكان بەبڕی كەمتر لە2 گرام.
Top