بەهای خۆراكی لالەنگی

بەهای خۆراكی لالەنگی
لالەنگی Mandarins یان Tangerines وزەیەكی كەمی تێدایە، بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، چونكە چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەجۆری فلاڤۆنۆیدەكان لەخۆدەگرێت وەكو: كارۆتینەكان Carotenes، لیوتینەكان Luteins، ڤیتامین A، ناریجینین Narigenin، زانتینەكان Xanthins، هێسپەریتین Hesperetin. لالەنگی وەكو میوە مزرەكانی تر ڕێژەیەكی بەرزی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت كە لەئاودا دەتوێتەوە و دژەئۆكسانێكی سروشتی بەهێزە و چەندین ڕۆڵی هەیە بۆ باشتركردنی تەندروستی وەكو: زوو چاكبوونەوەی برینەكان، خۆپاراستن لەڤایرۆسەكان، خۆپاراستن لەشێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی جگەر كە زۆر جار لەئەنجامی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی درێژخایەن ڕوودەدات، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان، یارمەتیدانی هەڵمژینی ئاسن لەكۆئەندانی هەرسدا. لالەنگی هەردوو ڕیشاڵی تواوە و ڕیشاڵی نەتواوە لەخۆدەگرێت بەڕێژەی 3 گرام ڕیشاڵ لەهەر 100 گرام لالەنگیدا، ڕیشاڵ ڕۆڵی گەورەی هەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، هەروەها هەردوو جۆری ڕیشاڵ ڕێگا دەگرن لەبەردەم هەڵمژینی كۆلیستیرۆل لەڕیخۆڵەدا دەرنجام ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبەزێت لەخوێندا، ڕیشاڵەكان كۆئەندامی هەرس لەقەبزی دەپارێزن.
Top