یۆگا بۆ سووككردنی پشت ئێشە

یۆگا بۆ سووككردنی پشت ئێشە
لەگەڵ ئازاری ئەژنۆ و قەڵەویدا، پشت ئێشە Back Pain گرفتێكی ترە كە ئەمڕۆ گەلێك كەسی هەراسان كردووە. ئەگەرچی دەگووترێت كە پشت ئێشەی درێژخایەن بەشێكە یان لایەنێكی نێگەتیڤی پەیوەستە بە بەساڵاچوون، بەڵام دەكرێ كە بەتەواوی ڕێگای لێبگیرێت. مەشقی یۆگا Yoga و مەشقەكانی گورجكردنی ماسوڵكەكان Stretching exercises ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لەخۆپاراستن و چارەسەركردنی پشت ئێشەدا، ئەم مەشقانە سوودیان هەیە بۆ بەهێزكردنی ئەو ماسوڵكانەی كە پشت ڕادەگرن وەكو ماسوڵكەكانی دیواری سك، ماسوڵكەكانی نێك و پشت و حەوز. لەچەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە مەشقی یۆگا ڕێگایەكی سروشتی و كاریگەرە بۆ سووككردنی هەستی ئازار لەبەر هەر هۆكارێك بێت. هۆكارەكانی پشت ئێشەی درێژخایەن بریتین لە: خزینی كڕكڕاگەی نێوان بڕبڕەكانی پشت Disc prolapse، خەمۆكی، گرژبوونی ماسوڵكەكان، پووكانەوەی ئێسك بەتایبەتی لەئافرەتاندا. جگە لەیۆگا بەپەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێكی تریش ئازاری پشت ئێشە سووكتر دەبێت، بۆ نموونە دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان، پۆزیشنی ڕێك زوو گونجاو لەكاتی دانیشتن و ڕاوەستاندا، نەچەماندنەوەی پشت لەكاتی هەڵگرتنی هەر شتێكدا، لەگەڵ ئازاری پشتدا هەرگیز بیر لەپاڵكەوتن لەناو جێگادا مەكەرەوە، ئەگەر هەموو ئەمانە سوودیان نەبوو، ئینجا سەردانی دكتۆر بكە.
Top