كاریگەری تەمەن لەسەر هۆرمۆنەكاندا

كاریگەری تەمەن لەسەر هۆرمۆنەكاندا
سیستمی گلاندە كوێرەكان Endocrine system پێكهاتووە لەئەندامەكان و شانەكان كە هۆرمۆن بەرهەم دێنن. هۆرمۆنەكان Hormones ماددەی كیمیایی سروشتین لەم گلاندانەوە دەڕژێنە ناو خوێن و كاریگەری گەورەیان لەسەر هەموو بەشەكانی لەشدا هەیە. لەگەڵ بەتەمەنداچووندا بەشێوەیەكی سروشتی چەند گۆڕانێك لەچۆنییەتی كۆنترۆڵكردنی كۆئەندامەكانی لەشدا ڕوودەدەن، هەستییاری یان كاردانەوەی هەندێك ئەندام بۆ هۆرمۆنەكان كەمتر دەبێتەوە، هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكانیش لەگلاندە كوێرەكاندا گۆڕانی بەسەردادێت. ئاستی هەندێك هۆرمۆن لەخوێندا بەرزدەبێتەوە و ئاستی هەندێكیان دادەبەزێت، ئاستی هەندێكیشیان وەكو خۆی دەمێنێتەوە. ئەو هۆرمۆنانەی كە لەگەڵ بەساڵاچووندا ڕێژەیان لەلەشدا دادەبەزێت بریتین لە: هۆرمۆنی گەشە، ئەلدۆستیرۆن Aldosterone كە ڕۆڵی هەیە لەكۆنترۆلكردنی پەستانی خوێندا، لەئافرەتدا ئاستی هۆرمۆنی ئیستیرۆجین Estrogen و پرۆلاكتین Prolactin هۆرمۆنی شیر دادەبەزێت، لەپیاویشدا ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بەڕاددەیەكی كەم دادەبەزێت. ئەو هۆرمۆنانەی كە ڕێژەیان بەنەگۆڕی دەمێنێتەوە بریتین لە: هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی (T4 و T3)، ئینسولین، كۆرتیزۆل، ئەدرینالین.
Top