سوودە تەندروستییەكانی ساونا

سوودە تەندروستییەكانی ساونا
ساوناSaunas، گەرماوی هەڵمیSteam baths، لۆجەكانی ئارەقەكردن Sweat lodges لەسەر ئەو بنچینەیە كاردەكەن كە بەڕێگای ئارەقەكردنەوە لەش لەماددە زیانبەخشەكان ڕزگاری دەبێت لەگەڵ خاوبوونەوەی لەش و دەمارەكان Relaxation. پێست گەورەترین ئەندامی لەشە و لەگەڵ سییەكان، گورچیلەكان، ڕیخۆڵە، سستمی بەرگری لەش، دەزگای لیمف و جگەردا ڕۆڵێكی گەورە دەبینێت بۆ دەربازكردنی لەش لەماددە زیانبەخشەكان. هەروەها پێست ئارەقە دەكات بۆ ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش. ئارەقەكردن Sweating ڕێگایەكی سروشتی و سەلامەتە بۆ چاكبوونەوە لەچەندین كێشەی تەندروستی. وەرگرتنی ساونا بەڕێكی توانای پێست بۆ ڕزگاربوون لەماددە زیانبەخشەكان دەگەڕێنێتەوە، لەش بەئارەقەكردن خێراتر لەڕێگاكانی تر لەكانزا و ماددە كیمیاییەكان دەربازی دەبێت. سوودی ساونا لەمەدا چڕدەبێتەوە كە هانی ئارەقەكردن دەدات، لەچەند لێكۆڵینەوەیەكیشدا هاتووە كە بەركەوتنی پێست بەگەرمی هانی دروستبوونی خڕۆكە سپییەكانی خوێن دەدات و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات. سوودە تەندروستییەكانی تری ساونا بریتین لە: هاندانی سووڕی خوێن و هەناسە، پاكبوونەوەی پێست، سووككردنی ماندووبوون و گرژی دەمارەكان و شەكەتی دەروونی، خاوبوونەوە و سووككردنی ئازاری گرژبوونی ماسوڵكەكان.
Top