فریزكردنی مۆز

فریزكردنی مۆز
مۆز Bananas سوودی تەندروستی زۆری هەیە، مۆز سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ پۆتاسیۆم، هەروەها مەگنسیۆم، ڤیتامین C، تریپتۆفان Tryptophan كە هەمان ئەو پرۆتینەی ناو گۆشتی قەلەموونە. هەڵگرتنی مۆز لەناو سەلاجەدا یان فریزكردنی پەیوەستە بەپلەی پێگەیشتنی Ripening مۆزەوە. ئەگەر مۆزی نەگەییو یان كاڕك بۆ ماوەیەك لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت دوچاری تێكچوون بەساردی دەبێت و كرداری پێگەیشتنەكەی تێكدەچێت هەتا ئەگەر دەربهێنرێت و لەپلەی گەمی ژووردا دابنرێت، ئەوا هەرگیز ناچێتە قۆناغی پێگەیشتنەوە. لەلایەكی ترەوە، ئەگەر دەكرێ كە مۆزی گەییو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت بێ ئەوەی كە هیچ گۆڕانێكی بەسەردا بێت لەڕووی چێژ و بەهای خۆراكییەوە، ئەگەرچی لەوانەیە كە ڕەنگی توێكڵەكەی تاریك بێت یان ڕەش بێت، بەڵام مۆزەكە هیچی بەسەر نایێت. دەكرێ مۆز بەتوێكڵەوە لەناو فریزەریشدا هەڵبگیرێت، بەڵام كەمێك گۆڕانكاری بەسەردا دێت كە لەوانەیە زیاتر بۆ تێكەڵكردن لەگەڵ شیرەی جۆراوجۆردا گونجاو بێت.
Top