دیكۆری خۆراك و ئارەزووی خواردن

دیكۆری خۆراك و ئارەزووی خواردن
ئەوە ڕاستییەكی زانستی چەسپاوە كە بۆن و چێژی خۆراك ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لەزیادبوون یان كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن لەگەڵ حیسابكردنی حەزو ئارەزووە تایبەتەكانی پەیوەست بەخۆراك و خواردن لەهەر كەسێكدا. لێرەدا، جگە لەبرسیبوون كە لەسەنتەرێكی تایبەت لەمێشكدا هەستی پێدەكرێت، هەستەكانی بۆنكردن و تامكردن دەوروژێنرێن. كە باسی خۆراك و خواردن دەكرێت، هەستی بینین لەڕووی گرنگییەوە هیچی كەمتر نییە لەهەستەكانی بۆنكردن و تامكردن، هەر بۆیەشە كە دیكۆری خۆراك و شوێنی خواردن بۆ گەلێك كەس بەتایبەتی بۆ منداڵان هاندەرێكی سروشتییە بۆ كردنەوەی یان زیادكردنی ئارەزووی خواردن. هەروەها هەڵبژاردنی خۆراكی سروشتی و تەندروستییانە بەبڕی كەم كە زیاتر لەڕووەكەوە سەرچاوە بگرن و بەكارهێنانی قاپ و قازان و كەوچكی جوان و ڕەنگاوڕەنگ یان شووشە و كریستالی نەخشین، هەتا شێوە و ڕەنگی سفرە و مێزی خواردن كە پێی دەگوترێت ماكرۆبایۆتیكس Macrobiotics تا ڕاددەیەكی زۆر كاریگەرییان هەیە لەسەر تاودانی ئارەزووی خواردن لەزۆربەی خەڵكدا بەتایبەتی لەهونەرمەند و ئافرەتان و كەسانی خاوەن زەوقی جوان و ناسكدا.
Top