خەوزڕان هۆكارێكە بۆ زوولەبیرچوونەوە

خەوزڕان هۆكارێكە بۆ زوولەبیرچوونەوە
جگە لەپیربوون كە هۆكاری سەرەكی و سروشتییە بۆ زوو لەبیرچوونەوە Forgetfullness، هۆكارەكانی تری زوو لەبیرچوون بریتین لە: كەمخوێنی، پەستی و نیگەرانی، خەوزڕان Insomnia لەبەر هۆكارە دەروونییەكان پتر لەخەوزڕان لەبەر ئازار یان هۆكاری تر دەبێتە ئەگەری زوو لەبیرچوونەوە، هەروەها خەوزڕان دەبێتە هۆی گۆڕان لەئارەزووی خواردن كە ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر توانای مرۆڤ بۆ وەبیرهاتنەوە. بۆ خۆپاراستن لەگرفتی زوو لەبیرچوونەوە، جگە لەدۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان، هاوسەنەگی خۆراك ڕۆڵی گرنگی هەیە لەبەهێزكردنی توانایی وەبیرهاتنەوە یان لەبیرنەكردن بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بەڤیتامین B2 و ئاسن و زینك و چەوری لەجۆری ئۆمیگا3، بۆ نموونە شیر و ماستی بێ چەوری یان كەم چەوری، پەتاتە، پاقلەمەنییەكان، ماسی. لەلێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە مەشقی وەرزشی هەوایی یارمەتیدەرە بۆ تیژبوونی وەبیرهاتنەوە بەوەی كە بڕێكی باشتری ئۆكسجین بۆ شانەكانی مێشك دابین دەكات و میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز كە زۆر پێویستن بۆ چالاكبوونی فرمانی خانەكانی مێشك.
Top