لەگەڵ پەیڕەوكردنی بەرنامەیەكی ڕاست و دروست و زانستییانە بۆ دابەزادنی كێشی زیادی لەش لەڕیجیمی كەمكردنەوەی كالۆری و مەشقی بەدەنی، هێشتا جەختكردنەوە لەسەر دابینكردنی هەندێك جۆری ڤیتامین و كانزا تێكڕای توانای لەش زێتر دەكەن بۆ سەرفكردنی وزە لەكاتی حەسانەوەدا، بەم شێوەیە ئەگەر بەڕێژەیەكی كەمیش هەندێك چەوری یەدەك دسووتێنرێت واتە كەمێك كێشی لەش دادەبەزێت. پێش هەڵبژاردنی كۆمەڵە ڤیتامین Multivitamin لەگەڵ بەرنامەی دابەزاندنبی كێشدا دڵنیابە لەوەی كە ئەم ڤیتامین و كانزایانە لەخۆدەگرێت، بۆ نموومە: ڤیتامین A كە زۆر سوودبەخشە بۆ ئەوانەی كە دوچاری سستبوونی گلاندی دەرەقی بووینە كە هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش و قەڵەوی، لێرەدا ئەم ڤیتامینە بەتەنیا یان كۆمەڵ ڤیتامین سوودی دەبێت. كۆمەڵەی ڤیتامین B زۆر گرنگن بۆ شیكردنەوەی چەوری لەش بۆ وزە، دەرەنجام سەرفكردنی وزە و دابەزینی كێشی لەش. ڤیتامین C كە ماددەیەكی دژەئۆكسانی سروشتی و بەهێزە بەرەنگاری كاریگەری كرداری ئۆكسان لەلەشدا دەبێتەوە، بەمەشەوە كرداری میتابۆلیزمیان تاو دەدات. ئاسن و زینك كاریگەرییەكی پۆزەتیڤ دەكەنە سەر كردای سووتاندنی چەوری لەش. كرۆم زۆر گرنگە بۆ فرمانی هۆرمۆنی ئینسولین لەڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، كرۆم توانای ئینسولین باشتر دەكات و میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز تاو دەدات. كانزای مەنگەنیز زۆر پێویستە بۆ ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و هاندانی كرداری میتابۆلیزمی چەوری لە لەشدا كە دەبێتە هۆی كەكمبوونەوەی كێش.