میوەی كاكی Persimmon لەمێژە لەبەر بەها خۆراكییە بەرزەكەی وەكو چارەسەرێكی چینی بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرچیچكە Hiccups سوودی لێوەردەگیرێت. كاكی ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە ڕۆڵیان لەكەمكردنەوەی كاریگەرییە خراپەكانی ئۆكسان لەسەر لەشدا هەیە، هەروەها ئاوێتەكانی شیبۆل Shibuol و ترشی بێتیولینیك Betulinic acid لەخۆدەگرێت كە دژی تووشبوون بەشێرپەنجە كاردەكەن. لەهەر 100 گرامدا چەندین ماددەی گرنگ هەیە، بۆ نموونە: وزە 60 كالۆری، پرۆتین 0.5 گرام، كاربۆهیدرات 18 گرام، 2000 یەكەی جیهانی ڤیتامین A، 10ملگم ڤیتامین C، 3 ملگم ڤیتامین B1، 0.2 ملگم ڤیتامین B2، كالسیۆم 6 ملگم، فۆسفۆر 20 ملگم، ئاسن 0.4 ملگم. سوودە تەندروستییەكانی تری كاكی بریتین لە: كۆنترۆڵكردنی سكچوون، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی سییەكان و ڕەبو، سووككردنی نیشانەكانی مایەسیری، كەمكردنەوەی ئارەقەكردن، خۆپاراستن لەتووشبوون بەچەندین جۆری شێرپەنجە.