گرنگی پۆتاسیۆم لە خۆراكدا

گرنگی پۆتاسیۆم لە خۆراكدا
لەشمان پێویستی زۆری بەتوخمی پۆتاسیۆم Potassium هەیە بۆ دروستی چالاكی دەمار و ماسوڵكەكان، هەروەها ڕێگە دەگرێت لەكاریگەرییە خراپەكانی توخمی سۆدیۆم Sodium لەسەر پەستانی خوێن كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی. لەلێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە وەرگرتنی پۆتاسیۆم لەخۆراكدا بەبڕی دوو ئەوەندەی بڕی سۆدیۆم ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ بەڕێژەی 50% كەم دەكاتەوە بەتایبەتی كە زۆربەی خەڵك بڕی زیادی سۆدیۆم یان خوێ وەردەگرن، لەو كاتەی كە پێویستی ڕۆژانەی سۆدیۆم تەنیا 2300 میللیگرامە. بۆ پاراستنی تەندروستیت هەوڵ بدە كە ڕۆژانە بەلای كەم 6800 میللیگرام پۆتاسیۆم لەخۆراكتدا وەربگریت. مۆز بەدەوڵەمەندترین سەرچاوەی خۆراكی پۆتاسیۆم دادەنرێت، بۆ نموونە یەك مۆزی مام ناوەندی نزیكەی 422 میللیگرام پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، یەك دانە پەتاتەی مام ناوەندی نزیكەی 300 ملگم پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، هەروەها 5 دانە قەیسی نزیكەی 400 ملگم، پارچەیەك كاڵەك نزیكەی 350 ملگم. سەرچاوەكانی تری پۆتاسیۆم بریتین لە: برۆكۆلی، خوێی پۆتاسیۆم، تەماتە و دۆشاوی تەماتە.
Top