پشوو بدە چاوەكانت

پشوو بدە چاوەكانت
زیاد بەكارهێنانی چاوەكان ماسوڵكەكانی دوچاری ماندووبوون دەكات، ماندووبوونی چاوەكانEye Strain ڕوودەدات لەئەنجامی بەكارهێنانی چاوەكان كە پتر بێت لەتوانایان. زۆر جار لەپاش زیاد بەكارهێنانی چاوەكان بەتایبەتی لەبەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەردا، لەوانەیە كە زیاتر هەست بەسووتانەوەی چاوەكان بكەیت لەو كاتەی كە ماندووكردنی ماسوڵكەكانی چاو چەندین نیشانەی تری لێدەكەوێتەوە كە زۆربەیان تایبەتمەند نین بەماندووبوونی چاوەكان، بۆ نموونە: سەرئێشە، ئازار لەمل و پشتدا، گرژبوونی ماسوڵكەكانی دەوری چاوەكان، سەرسووڕان، سووتانەوەی چاوەكان هەتا لەپاش داخستنیشیان، هەستكردن بەسووكبوونی سەرLightheadedness لەكاتی جووڵاندنەوەی سەردا، هێڵنج، ناسافی لەبینیندا Blurred vision، بینینی هەرشتێك بەدووانە Double vision، زیادبوونی فرمێسككردن، خورشت لەچاوەكاندا، هەستكردن بەقوڕسبوون و ناڕەحەتی لەكاتی جووڵاندنەوەی چاوەكان بەزۆربەی ئاراستەكاندا، هەستكردن بەقوڕسبوونی پێڵووەكان و پێشەوەی سەر، هەستكردن بەماندووبوونێكی گشتی لەش، زەحمەتی لەكاتی خوێندنەوەدا، كەمبوونەوەی تەركیز لەكاتی خوێندنەوە و سەیركردندا. شەكەتبوونی چاوەكان بەشێوەیەكی درێژخایەن كاریگەرییەكی نێگەتیڤی بەرچاو دەكاتە سەر توانای فێربوون و توانای تەركیز و سەرنجدان. دەستنیشانكردنی شەكەتی چاوەكان تا ڕاددەیەك ئاسانە، چونكە نیشانەكانی تەنیا لەو كاتانەدا دەردەكەون كە چاوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و بەتەركیز بەكاردەهێنرێن.
Top