نوێترین بەهای خۆراكی سڵق

نوێترین بەهای خۆراكی سڵق
سڵق Swiss chard سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ چەندین ماددەی گرنگ وەكو: پرۆتین، ڤیتامیین K، ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامینC، فۆلێت، كۆمەڵەی ڤیتامین B بەتایبەتی ڤیتامین B1، B2،B5،B6، بایۆتین Biotin، نیاسین Niacin، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، ئاسن،، فۆسفۆر، كۆپەر، زینك، ڕیشاڵ. سڵق وزەیەكی یەكجار كەم لەخۆدەگرێت، بەمەشەوە دەبێتە خۆراكێكی زۆر گونجاو بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، هەروەها گونجاوە بۆ تووشبووان بەنەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشی شەكرە و دڵ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. گەڵاكانی سڵق 13 جۆر لەپۆلیفینۆلەكانیPolyphenols تێدایە كە دژەئۆكسانن و بایەخی تەندروستی بەرزیان هەیە. گەڵا و لاسكەكانی سڵق ماددە دژەئۆكسانەكان لەجۆری كارۆتینۆیدەكان لەخۆدەگرێت كە سوودی زۆریان هەیە بۆ كۆئەندامی دەمار بەتایبەتیش بۆ تەندروستی چاوەكان، هەروەها فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە ڕێكخەرن بۆ ئاستی شەكری خوێن ئەمە سەرەڕای بیتالێینەكان Betalains كە دژی هەوكردن كاردەكەن و توانای لەش بۆ ڕزگاربوون لەماددە زیانبەخشەكان زیاتر دەكەن. سوودە تەندروستییەكانی سڵق بریتین لە: ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، چالاكی دژی هەوكردن، سیفەتی دژەئۆكسان، پاراستنی تەندروستی ئێسككەكان. وا باشترە كە سڵق بەلای كەم بۆ ماوەی 3 خولەك بكوڵێنرێت ئینجا بخورێت بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕێژەی ترشی ئۆكزالیك Oxalic acid.
Top