ماسی وەكو سەرچاوەی كانزای یۆد

ماسی وەكو سەرچاوەی كانزای یۆد
یۆد Iodine گرنگی زۆری هەیە لەلەشدا بەتایبەتی بۆ گلاندی دەرەقی بۆ وبەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكانی تایرۆكسین T4 و T3. كەمی یۆد لەخۆراكدا لەمنداڵان دەبێتە ئەگەری دواكەوتنی گەشەی لەش و دواكەوتنی مێشك Mental retardation یان كەمبوونەوەی ئاستی زیرەكی لەگەڵ چەندین گرفت لەجووڵەو بیستن و قسەكردن و گرفت لەفێربووندا. لەپێگەیشتووەكانیشدا، كەمی یۆد دەبێتە هۆی سستبوونی گلاندی دەرەقی و كەمبوونەوەی هۆرمۆنەكانی كە چەندین نیشانە لەخۆدەگرێت، هەندێك جاریش دەبێتە هۆی ئاوسانی گلاندەكە Goiter. لەلێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كەمی یۆد لەئافرەتی دووگیاندا كاریگەری خراپ دەكاتە سەر كۆرپە و لەوانەیە كە ببێتە هۆی لەبارچوون یان مردنی كۆرپە یان هەتا دواكەوتنی مێشك لەپاش لەدایكبووندا. ئەگەر بتەوێت كە بڕی تەواو لەكانزای یۆد لەخۆراكتدا دابین بكەیت، جگە لەخوێی یۆددار Iodized salt ماسی بخەرە خۆراكتەوە بەتایبەتی ماسی ئاوی شۆر وەكو جۆرەكانی ماسی تونا و هالیبوت Halibut. مەحار Oyster و ماسی سالمۆن و ڕۆبیانیش كە لەئاوی شیرین و ئاوی دەریا دەژین سەرچاوی دەوڵەمەندن بۆ ئایۆدین.
Top