سوودەكانی سیر

سوودەكانی سیر
سیر Garlic چەندین مۆلیكیولی سۆلفەری تێدایە كە ئاوێتەكانیان بۆ نموونە ئەلیسین Allicin سیفەتی دژەئۆسان و دژەهەوكردنیان هەیە. سیر سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ مەنگەنیز كە بۆ تەندروستی ئێسكەكان پێویستە، هەورەها ڤیتامین C و ڤیتامین B6 كە گرنگن بۆ تەندروستی دڵ، سەرەڕای پرۆتین بۆ بینای ماسوڵكەكان جگە لەسیلینیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، كۆپەر، ڤیتامین B1. سیر تێكەڵاوێك لەماددە فلاڤۆنۆیدەكان و ئاوێتەكانی سۆلفەر لەخۆدەگرێت كە هەردووكیان دژەئۆكسانی بەهێزن و سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەشێرپەنجە. ئەگەر سیر بەخاوی نەخۆیت، دەتوانیت كە بەساغی یان بەوردكراوی لەگەڵ شیودا لەكۆتایی كوڵاندا تێكەڵی بكەیت. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی سیر بریتین لە: پاراستنی تەندروستی دڵ، چالاكی دژی هەوكردن، چالاكی دژی ڤایرۆس و بەكتریا، خۆپاراستن دژی تووشبوون بەشێرپەنجە، هاوكاریكردنی میتابۆلیزمی كانزای ئاسن لەلەشدا.
Top