كەمی ئاسن هۆكارە بۆ قژهەڵوەریرن

كەمی ئاسن هۆكارە بۆ قژهەڵوەریرن
بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوەكان پێوەندییەكی زۆر هەیە لەنێوان كەمی كانزای ئاسن Iron لەخۆراك و هەڵوەرینی قژ Alopecia. كەمخوێنی لەبەر كەمی كانزای ئاسن باوترین جۆری كەمخوێنییە بەتایبەتی لەئافرەتاندا لەبەر ونكردنی بڕێكی ئاسن لەگەڵ خولی مانگانەدا. لێرەدا جگە لەكەمبوونەوەی گەیشتنی گازی ئۆكسجین بەڕەگەكانی قژ، تووشبوو دوچاری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن دەبێت كە ئەمەش دەبێتە ئەگەری كەمی ڤیتامینەكان و كەمی كانزای تر، ئەمەش بەدەوری خۆی هۆكارێكی زەقە بۆ زیاد هەڵوەرینی قژ. كانزای ئاسن زۆر گرنگە بۆ لەش، لەهەموو خانەكاندا هەیە، لەگەڵ پرۆتینێكدا بەناوی هیم یەكدەگرێت بۆ پێكهێنانی هیمۆگلۆبین كە زەروورە بۆ گواستنەوەی گازی ئۆكسجین لەسییەكانەوە بۆ هەموو خانەكانی لەش و گەڕاندنەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەخانەكانەوە بۆ سییەكان، هەروەها ئاسن گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لەلەشدا. لەشی مرۆڤێكی ئاسایی بەتێكڕایی نزیكەی 4 گرام ئاسن لەخۆدەگرێت. سەرچاوەكانی خۆراكیی ئاسن دوو جۆرن: ئاسن لەگەڵ پرۆتینی هیم كە لەگۆشت و ئەندامەكانی ئاژەڵدا هەیە، ئاسن بەبێ پرۆتینی هیم كە لەبەروبوومە ڕووەكییەكاندا هەیە.
Top