ئایا خۆراك هۆكارە بۆ بەردی گورچیلە؟

ئایا خۆراك هۆكارە بۆ بەردی گورچیلە؟
هۆكارەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلەRenal stones جگە لەبوونی مەیلی زگماكی تا ئێستا بەتەواوی نەزانراون هەرچەندە كە لەوانەیە هەوكردنی درێژخایەنی كۆئەندامی میزەڕۆ ڕۆڵی هەبێت، مەرجیش نییە كە ئەو كەسەی زیخی هەبێت كە لەپشكنینی گشتی میزدا دەردەكەوێت دوچاری دروستبوونی بەرد بێت. باوترین جۆری بەردی گورچیلە لەجۆری فۆسفاتی سیانی Triple phosphate بەدی دەكرێت كە قەبارەیان گەورەیە و پتر لەیەك دانە دروست دەبن زۆر جاریش شێوەی حەوزی گورچیلە وەردەگرن. بەردی ئۆكزالێتی كالسیۆم Calcium oxalate بەنووكی تیژ و یەك دانە بەدی دەكرێت و بەتیشكی ئێكسی ڕەش و سپی دەردەكەوێت. بەرد لەجۆری ترشی یوریك Uric acid زۆر باو نییە، ئەم بەردانە بچووك و لووسن. بەردی گورچیلە لەجۆری سیستین Cystine كە زۆر بەكەمی دەبینرێت، لەقەبارەدا گەورەیە و ڕۆخەكانی تیژ نین و بەتیشكی ئێكسی ڕەش و سپی دەرناكەوێت. بەهەرحاڵ، خواردنەوەی ئاوی لێڵ، ئاوی كانی یان ڕووبار، زیاد خواردنی شیر و بەرهەمەكانی شیر، كەم یان زیاد خواردنی سەوزە و میوە، زیاد خواردنەوەی چای یان قاوە هەرگیز هۆكاری ڕاستەوخۆ نین لەپاڵ دروستبوونی بەردی گورچیلەدا بەپێی بۆچوونی هەندێك كەس.
Top