كیوی بۆ دابینكردنی ڤیتامین C

كیوی بۆ دابینكردنی ڤیتامین C
كیوی Kiwi میوەیەكی مزرە، زۆر دەوڵەمەندە بەڤیتامین C، بۆ نموونە تەنیا 70 گرام كیوی پێویستی ڕۆژانەی ئەم ڤیتامینە بۆ یەكێكی پێگەیشتوو دابین دەكات. هەروەها كیوی كانزاكانی كۆپەر و پۆتاسیۆم، هەروەها بڕێكی كەمتر لەكانزاكانی كالسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، زینك، فۆسفۆر لەخۆدەگرێت. لەگەڵ ڕێژەیەكی باش لەڤیتامین K تێدایە و بڕێكی كەمتر لەڤیتامین A، E، B3، B6، فۆلێت. كیوی وزەیەكی بەرز لەخۆناگرێت، چونكە ڕێژەیەكی بەرزی ئاوی تێدایە، بۆ نموونە هەر 100 گرام كیوی تەنیا 61 كالۆری بەلەش دەبەخشێت. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی كیوی بریتین لە: خۆپاراستن لەبەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لەتووشبووەكانیشدا ڕۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێنی بەرز، سوككردنی نیشانەكانی نەخۆشی ڕەبو لەهەناسەتەنگی و هەوكردنەكان، خواردنی كیوی سوودی هەیە بۆ تووشبووان بەنەخۆشی شەكرە لەكۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و خۆپاراستن لەڕوودانی ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە، پاراستنی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن لەنەخۆشی، هاندانی گەشە لەمنداڵاندا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش بەتایبەتی لەبەرانبەر هەوكردنەكان بەمیكرۆب، خۆپاراستن لەتووشبوون بەچەندین جۆری شێرپەنجە، پاراستنی چاوەكان لەتووشبوون بەئاوی سپی Cataract و لەگۆڕانەكانی پەیوەست بەتەمەن و پیربوون، پاراستنی قۆڵۆن لەنەخۆشی جۆراوجۆر. كیوی وەكو سێو ڕێژەیەكی باشی ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت كە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەكۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن و پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و پاراستنی قۆڵۆن لەتووشبوون بەنەخۆشی.
Top