سوودە تەندروستییەكانی راكردن

سوودە تەندروستییەكانی راكردن
سوودە تەندروستییەكانی وەرزش بێ سنوورن. وەرزشی توندی وەكو ڕاكردن Running سوودی زیاتری بۆ تەندروستی هەیە، ئەمە سەلمێنراوە كە وەرزشی توندتر واتە سوودی تەندروستی زیاتر. لەلێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەو كەسانەی هەفتانە ڕاكردن بۆ پتر لەدووری 50 میل ئەنجام دەدەن ئاستی كۆلستیرۆلی باش HDL لەخوێنیان تا ڕاددەیەكی زۆر بەرزدەبێتەوە لەگەڵ دابەزینێكی بەرچاو لەچەوری لەش و ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان لەخوێندا، ئەمە سەرەڕای كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ یان ئەوەی كە لەنێو خەڵدا بەنەخۆشی دڵ ناسراوە. هەروەها ڕاكردن بۆ ماوەی دووری زۆر پەستانی بەرزی خوێن بەڕێژەی 50% دادەبەزێنێت لەگەڵ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی كە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل بەكاردێن بەڕێژەی پتر لە50%. ئەمە هەرگیز مانای ئەوە ناگەیەنێت كە تەنیا وەرزشی توند سوودی بۆ تەندروستی هەبێت، بەڵكو وەزرشی سووك و مامناوەندیش سوودی تەندروستییان هەیە.
Top