قەڵەوی هۆكاری زوو باڵغبوونە لە كچاندا

قەڵەوی هۆكاری زوو باڵغبوونە لە كچاندا
بەپێی ئامارەكان لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، ئێستا كچان لەتەمەنێكی زووتر دەچنە ناو باڵغبوونەوە Puberty، هۆكاری ئەمەش بۆ قەڵەوی دەگەڕێتەوە. بەپێی چەند لێكۆڵینەوەیەك، نیشانەكانی باڵغبوون وەكو گەورەبوونی مەمك لەكچانی تەمەن 7 و 8 ساڵیدا بەدی كراوە. قەڵەوی لەتەمەنی منداڵیدا لەوانەیە كە ڕۆڵێكی گەورەی هەبێت لەزووباڵغبووندا، چونكە چەوری لەش پێوەندی هەیە بەدروستبوونی هۆرمۆنە سێكسییەكانەوە، بەمانایەكی تر هەر چەند چەوری یان بەز لەلەشدا زیاتر بێت هێندە ڕێژەی هۆرمۆنە سێكسییەكان زیاتر دەبێت كە سەرەتا دەبێتە ئەگەری گەورەبوونی مەمكەكان. زوو باڵغبوون و زوو بینینی خولی مانگانە لەوانەیە كە كچان زیاتر ڕووبەڕووی ڕیسك بكاتەوە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجەی مەمك و چەندین كێشەی دەروونی و جەستەیی دیكە. كچێكی11ساڵی كە وەكو كچێكی 15یان 16ساڵی بێتە بەرچاو لەوانەیە كە زیاتر دوچاری چەندین كێشە و كاردانەوەی دەروونی بێتەوە بەتایبەتی خەمۆكی. كەواتە ئەمە كێشی لەشە پتر لەتەمەن كە كاتی باڵغبوون دیار دەكات، هەرچەند تێكڕای بارستایی لەش BMI بەرزتر بێت هێندە كچ زووتر باڵغ دەبێت.
Top