ئایا حەزی شیرینی زگماكییە؟

ئایا حەزی شیرینی زگماكییە؟
لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە زۆربەی هەرە زۆری منداڵان هەر لەسەرەتای لەدایك بوونییانەوە حەز لەخواردنی شیرینی Sweets دەكەن. وا نەبێ كە ئەم حەزە لەدایك و باوكەوە یان بەزگماك بۆیان مابێتەوە، بەمانایەكی دیكە زۆر كەس وای بۆ دەچن كە ئەگەر باوك یان دایك حەز لەخۆراكی شیرینی بكات، ئەوا منداڵەكانیشیان حەز لەشیرینی دەكەن. زیاد خواردنی شیرینی بەگشتی زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە وا لەمنداڵان دەكات هەست بەتێربوون بكەن و دووركەونەوە لەو خۆراكانەی كە یەكجار پێویستن بۆ گەشە و تەندروستییان بۆ نموونە ئەلبان، هێلكە، گۆشت، دانەوێڵە، پاقلەنییەكان، سەوزە و میوەكان. لەجیاتی كێك و شوكولاتە و چوكلێت و نوشابە گازدارەكان و شەربەتە دەستكردەكان و قەنادی ڕەنگاوڕەنگ، وا باشترە كە كێكی ماڵەوە، میوەی شیرینی وەكو خورما، ترێ، مۆز، میوەی وشككراو، هەنگوین بدرێتە منداڵان، بەڵام پێویستە كە میوە و خۆراكەكانی تریان بۆ دیكۆر بكرێت بۆ نموونە وردكردن یان بڕینی میوە بەشێوەی بازنەیی یان چوارگۆشەیی تاكو سەرنجی منداڵ ڕابكێشێت، هەروەها باشترە كە دایك یان باوكیش لەهەمان كاتدا لەگەڵ منداڵەكاندا هەمان میوە بخۆن بۆ ئەوەی كە منداڵەكان هەست بەوە نەكەن كە خۆراكیان لەگەڵ دایك و باوكیان جیاوازە. پێویستە ئەمەش لەبیر نەكەین كە پێوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان خواردنی شیرینی و كلۆربوونی ددانەكان.
Top