پەنیر و كۆلیستیرۆل

پەنیر و كۆلیستیرۆل
بەگشتی بەرهەمەكانی ئەلبان Dairy products چەوری زۆر لەخۆدەگرن كە زۆربەی هەرە زۆریان لەجۆری چەورییە تێرەكانن كە دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن و تووشبوون بەنەخۆشی دڵ. ژمارەیەكی یەكجار زۆری پەنیر لەبازاڕەكاندا هەیە، زۆربەی هەرە زۆریان ڕێژەیەكی بەرزی چەوری لەخۆدەگرن كە دەگاتە 20-40% واتە 20-40 گرام لەهەر 100گرام پەنیردا. ئەگەر بتەوێت كە سەبارەت بەخواردنی ئەلبان تەندروستییانە بڕیار بدەیت، دەتوانیت كە شیری كەم چەوری یان شیری بێ چەوری لەجیاتی پەنیر بخۆیت، هەوڵ بدە كە بەكەمی و درەنگ درەنگ پەنیر بخۆیت، یان هەوڵ بدە كە پەنیری كەم چەوری هەڵبژێریت كە ڕێژەی چەورییەكەی لەنێوان 10-16% دابێت. شیری كەم چەوری و شیری بێ چەوری هەموو پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكانی ئەلبان لەكالیسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین و كانزاكان لەخۆدەگرێت. نابێ ئەوەش لەیاد بكەین كە هەندێك بەرهەمی ئەلبان ڕێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن، لەو كاتەی كە ڕێژەی بەرزی خوێ ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات. پەنیری كوردیش تازە بێ یان پەنیری كوندە ڕێژەیەكی بەرزی چەوری و خوێ لەخۆدەگرێت، بۆیە پێویستە بەكەمی بخورێت لەلایەن تووشبووان بەنەخۆشی دڵ و شەكرە و پەستانی بەرزی خوێن.
Top