ویزە لە گوێیەكاندا

ویزە لە گوێیەكاندا
ئەم گرفتە بریتییە لەهەستكردن بەویزە و زرنگە لەگوێیەكاندا Tinnitus كە توندییەكەی بەرز و نزم دەبێت بەبێ بوونی هیچ دەنگێك لەدەوروبەردا. ویزە لەوانەیە لەهەر یەكێك لە4 بڕگەكانی گوێدا سەرچاوە بگرێت، گوێی دەرەوە External ear، گوێی ناوەڕاستMiddle ear، گوێی ناوەوە Inner ear، یان ئەو بەشەی مێشك كە تایبەتە بەهەستی بیستن. ئەم كێشەیە گەلێك جار بەلەدەستدانی هەستی بیستن كۆتایی دێت. هۆكارەكانی هەستكردن بەزرنگە لەگوێیەكاندا بریتین لە: هەوكردنی گوێیەكان Ear infection بەبەكتریا یان بەڤایرۆس، بوونی ئاو یان شلە لەگوێیەكاندا، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو ئەسپرین و دەرمانە هاوشێوەكانی وەكو برۆفین و فێڵدین و ڤۆلتارین...تاد، پیربوون، زەبر بۆ سەر گوێیەكان، گوێگرتن لەمۆسیقا بەدەنگی بەرز، دەنگی فڕۆكە لەنزیكەوە، غەڵبەغەڵب و ژاوەژاوی بەردەوام، بوونی گرێ لەسەر دەماری بیستندا، نەخۆشی ماینیرز Meniere>s Disease كە نەخۆشییەكی گوێی ناوەوەیە و دەبێتە هۆی سەرسووڕان و زرینگە و هەستكردن بەقوڕسبوون لەگوێدا، گرفت لەجومگەی نێوان شەویلاكی خوارەوە و ئێسكی تەنیشتی سەر TMJ بۆ نموونە لەجێچوون Dislocation یان هەوكردن.
Top