پیاز بەقەد سێو سوودبەخشە

پیاز بەقەد سێو سوودبەخشە
پیاز Onionsتیژ بێت یان شیرین، سووڕی خوێن لەهەموو بەشەكانی لەشتدا باشتر دەكات. پیازی تەڕ و وشك پتر لە100 ئاوێتە لەخۆدەگرێت كە هەموویان ماددەی گۆگردیان تێدایە. ئەم ئاوێتانە دەبنە ئەگەری بۆنی پیاز و زیاد فرمێسككردن لەكاتی بڕین و وردكردنی پیازدا. ئەلیسین Allicin كە لەپیازدایە یەكێكە لەم ئاوێتانەی كە مرۆڤ دەپارێزێت لەتووشبوون بەڕەبو و گەلێك نەخۆشی سییەكان. پیاز گەلێك دەوڵەمەندە بەفلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە ماددەی دژەئۆكسانی بەهێزن و لەتووشبوون بەچەندین جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزن. خواردنی یەك پیازی مام ناوەندی ڕۆژانە كۆلیستیرۆلی باش HDL بەرز دەكاتەوە، ئەمەش نایەڵێت كە كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا جێگیر بێت و ڕەقبوون پەیدابكات، هەروەها خواردنی پیاز پەستانی بەرزی خوێنیش دادەبەزێنێت. پیاز گەلێك ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامین B1 و ڤیتامین B6 و فۆلیك ئەسید كە ڤیتامینی گرنگن بۆ تەندروستی. لەبەر ئەم سوودانەی پیاز و لەپاش چەندین لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە پیاز بەقەد سێو سوودبەخشە.
Top