بەهای خۆراكی ڕۆبیان

بەهای خۆراكی ڕۆبیان
ڕۆبیان Shrimp بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، وزەیەكەی كەم دەبەخشێت، هەر 100 گرام ڕۆبیان تەنیا 100 كالۆری وزەی تێدایە بۆیە خۆراكێكی گونجاوە بۆ دابەزاندنی كێشی زیادی لەش. ڕۆبیان بەشێوەیەكی سەرەكی لەپرۆتین و ئاو پێكهاتووە لەگەڵ هەندێك چەوری، هەروەها ڕێژەیەكی بەرز لەتێكەڵاوێكی ڤیتامین D و ڤیتامین B12و كانزای سیلینیۆم Selenium، جگە لەمانە ڕۆبیان ڕێژەیەك لەڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامین C، ڤیتامین B6 لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، كۆپەر، یۆد، سۆدیۆمیش لەخۆدەگرێت. ڕۆبیان بەیەكێكە لەخۆراكە دەریاییە باشەكان لەبەر ئەوەی كە بڕێكی یەكجار كەم جیوە لەخۆدەگرێت كە دەگاتە نزیكەی 0.04-0.03 بەش لەهەر ملیۆنێك بەشدا. لایەنێكی دیكەی ڕۆبیان ئەوەیە كە هیچ كاربۆهیدراتی تێدا نییە، بەڵام كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە هەر 4 ئۆنس (114 گرام) نزیكەی 220 میللیگرام كۆلیستیرۆلی تێدایە. ڕۆبیان بڕێكی باش لەترشە چەوری ئۆمیگا3 تێدایە كە ڕۆڵی هەیە لەپاراستنی تەندروستی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و جومگەكان و خۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشی ئەلزهایمەر و هەندێك جۆری شێرپەنجە. خواردنی ڕۆبیان بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی ددان و ئێسكەكان، هەروەها باشتركردنی فرمانی شانەكانی مێشك.
Top