سوودی كـاكــڵەكان

سوودی كـاكــڵەكان
كاكڵەكان Nuts بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە بەتایبەتی بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لەخوێندا. كاكڵەكانی گوێزWalnut، فستقPistachio، بندق Hazelnut، باوی Almonds، فستقی سودانی Peanut كە ئاوا بەخاوی دەخورێن یان لەگەڵ خۆراكی تردا تێكەڵ دەكرێن، سەرەڕای چێژە خۆشەكانیان ڕێژەیەكی بەرزی پرۆتین و ڕیشاڵ لەخۆدەگرن و زوو هەستی تێربوون پەیدا دەكەن. كاكڵەكان دەوڵەمەندن بەفۆلیك ئەسید كە بۆ خوێن و شانەكانی مێشك گرنگی هەیە، هەروەها ڤیتامین E كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و لەچەوریدا دەتوێتەوە، لەگەڵ كانزای سیلینیۆم و ترشە چەوری لەجۆری ئۆمیگا 3. كاكڵەكان ڕێژەیەكی بەرز لەچەورییە باشەكان لەخۆدەگرن پتر لەچەورییە خراپەكان كە ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ كەم دەكاتەوە. تاكە گرفت لەگەڵ كاكڵەكاندا ئەوەیە كە وزەیەكی بەرزیان تێدایە كە زیاد خواردنیان دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش، بۆ نموونە كوپێك لەهەر جۆرێكی كاكڵی خاو یان برژاو نزیكەی 200 كالۆری بەلەش دەبەخشێت. لەلایەكی دیكەشەوە بەردەوام زیاد خواردنی كاكڵەكان قورسی دەخاتە سەر كۆئەندامی هەرس، لێرەدا واباشترە كە كاكڵەكان ببرژێنرێن یان بەئاو تەڕ بكرێن.
Top