وەستانی خولی مانگانەی ئافرەت

وەستانی خولی مانگانەی ئافرەت
ئەوە ڕاستییەكی زانستییە كە وەستانی خولی مانگانەی ئافرەت Missed Menstrual Period یەكەم نیشانەی دووگیانییە، بەڵام چەندین هۆكاری تریش لەكچ و ئافرەتە شووكردووەكاندا دەبنە ئەگەری وەستانی خولی مانگانە)عادە). گەلێك هۆكاری دەروونی و جەستەیی لەسترێسی ژیانی ڕۆژانەوە بگرە تا دەگاتە نەخۆشییە سەختەكان زۆر جار دەبنە هۆی وەستانی خولی مانگانەی ئافرەت وەكو: شەكەتی دەروونی یان سترێس Stress، كەمبوونەوەیەكی توندی ئارەزووی خواردن Anorexia، بوونی گرێ لەمێشكدا، زیاد خواردن یان زیادبوونی كۆنترۆلنەكراوی ئارەزووی خواردن Bulimia، ڕوودانی دووگیانی لەدەرەوەی منداڵدان Ectopic Pregnancy، بەساڵاچوون كە لەتەمەنی 55-45 ساڵیدا خولی مانگانە بەشێوەیەكی هەمیشەیی دەوەستێت لەبەر دابەزینێكی توند لەفرمانەی هێلكەدانەكان بۆ دەردانی هۆرمۆنەكان، قەڵەوی چونكە دەبێتە تێكچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لەلەشدا، نەخۆشی فرەكیسی هێلكەدانەكان PCOS، گرێ لەگلاندی پتیوتەری كە دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی شیر (پرۆلاكتین Prolactin)، ئەو نەخۆشییانەی كە لەڕێگای سێكسەوە دەگوازرێنەوە STDs، خوێنبەربوون لەزێدا، ڕیجیمی توند و هەڵە، بەدخۆراكی، وەرزشی توند، جگەرەكێشانی قورس، بەكارهێنانی هەندێك دەرمان وەكو دەنكی ڕێگری لەدووگیانی(حەبی مەنع)، دابەزین یان زیادبوونی كێشی لەش بەخێرایی.
Top