رۆژانە 10دانە زەیتوون بخۆ

رۆژانە 10دانە زەیتوون بخۆ
بەها خۆراكییەكەی زەیتوون لەوەدایە كە بڕێكی كەمی وزە لەخۆدەگرێت بەرانبەر بەڕێژەیەكی بەرز لەماددەی خۆراكی گرنگ و ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان. چەوری ناو زەیتوون لەجۆری ناتێرە یەكانییەكانە Monounsaturated كە ڕۆڵێكی پۆزەتیڤی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لەخوێندا. زەیتوون ڕێژەیەكی باشی لەڤیتامین E تێدایە كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیەو لەنێوەندە چەورییەكانی لەشدا دەتوێتەوە. پۆلیفینۆلیەكان Polyphenols بەڕێژەیەكی بەرز لەزەیتووندان، ئەم ماددانە دژەئۆكسانی بەهێزن و بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەگەلێك نەخۆشی هەتا شێرپەنجەش. ڕۆژانە خواردنی 10دانە زەیتوونی مامناوەندی لەقەبارەدا تەنیا 50 كالۆری وزە بەلەش دەبەخشێت لەگەڵ دابینكردنی هەموو ئەو ماددە سوودبەخشانە، ئەمەش وای لێدەكات كە گونجاو بێت بۆ كەسێكی ئاسایی و بۆ تووشبووان بەنەخۆشییە درێژخایەنكانی وەكو شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی دڵ.
Top