راستییەكان لــەپــاڵ خــــــــــواردنەوە وزەبەخشەكان!

راستییەكان لــەپــاڵ خــــــــــواردنەوە وزەبەخشەكان!
بەم دواییە بەكارهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks لەنێو چینی گەنج و قوتابییانی زانكۆدا زیادی كردووە. لەوانەیە كە هەر یەكێك لەپاش بەكارهێنانی هەر جۆرێكی خواردنەوەی وزەبەخشدا هەست بەوە بكات كە وزەیەكی زۆری هەیە و دەتوانێت كە پتر و باشتر و چوستتر لەحاڵەتی ئاسایی كارەكانی خۆی ئەنجام بدات. ڕێكڵامەكان و پروپاگەندەكانی پەیوەست بەخواردنەوە وزەبەخشەكان كاریگەری زۆری كردۆتە سەر هەندێك كەس بەوەی كە فیكر و هزر بەهێز دەكەن و لایەنی جەستەیی باشتر دەكەن. پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن كە تەنیا شەكر و كافائین بەرپرسن لەكاریگەرییەكانی خواردنەوە وزەبەخشەكان كە ئەمەش هەرگیز دەستپێكێكی زانستی و تەندروستییانە نییە، هەروەها گەلێك لەماددە پێكهێنەرەكانی تری ناو ئەم خواردنەوانە نیشانەی پرسیاریان لەسەرە و لەوانەیە كە كاریگەری نێگەتیڤ بكەنە سەر تەندروستی. هەوڵ بدە كە خواردنەوە وزەبەخشەكان نەكەیتە بەرنامەی ڕۆژانەت. زیاد بەكارهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان دەبێتە ئەگەری خەوزڕان Insomnia، زووهەڵچوون و پەستی Anxiety، دڵەكوتێ Palpitation، ناڕحەتی دەروونی و جەستەیی، كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا Dehydration، جگە لەمانە چەند حاڵەتێكی ڕاهاتن و پەركەم و نۆرەی دڵ و لەخۆچوونیش لەپاش بەكارهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان تۆماركراوە.
Top