رۆژانە چەند خوێ بخۆم؟

رۆژانە چەند خوێ بخۆم؟
خوێ Salt مادەیەكی گرنگە چێژ بە خۆراك دەبەخشێ، سۆدیۆم، پێكهاتەی سەرەكی خوێ رۆڵی هەیە بۆ رێكخستنی پەستانی خوێن و قەبارەی خوێن، هەروەها بۆ فرمانەكانی ماسوڵكە و دەمارەكان. بەگشتی زیاد خواردنی خوێ واتە پەستانێكی خوێنی بەرزتر. نزیكەی هەموومان خوێ زیاد لە خۆراك وەردەگرین كە زیاترە لە پێویستی رۆژانە، جگە لە خوێی شاراوە كە دركی پێ ناكەین. كەمكردنەوەی بڕی رۆژانەی خوێ سوودی هەی بۆ دابەزاندنی ریسكی پەستانی بەرزی خوێن. ئەمەش ئاشكرایە كە هێشتنەوەی پەستانی خوێن لە ئاستی ئاسایی خۆیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و پەككەوتنی دڵ و جەڵتەی مێشك و نەخۆشی گورچیلە كەم دەكاتەوە. بۆ یەكێكی پێگەیشتوو رۆژانە تەنیا 2 گرام یان كەمتر لە 2.300 گرام واتە نزیكەی یەك كەوچكی زەڵاتە خوێ پێویستە. خۆراكی كەم خوێ هەڵبژێرە، خۆراك بە خوێی كەم ئامادە بكە، لە هەمان كاتیشدا ئەم خۆراكانە زیاد بخۆ كە زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایە وەكو سەوزە و میوەی جۆراوجۆر. بۆ ئەوانەی كە پەستانی خوێنیان بەرزە یان لە تەمەنی ناوەندی و بەسەرەوەن بەتایبەتی پیاوەكان، باشترە كە خوێی رۆژانە زیاتر نەبێ لە 1.500 گرام و پۆتاسیۆمی رۆژانە بگاتە 4.700 گرام بە رێگای خواردن نەك بە شێۆەی دەرمان.
Top