ساردبوونی پێیەكان

ساردبوونی پێیەكان
هەستكردن بەساردبوونی پێییەكان Cold feet ڕوودەدات لەئەنجامی لاوازبوونی سووڕی خوێن یان گرفت لەدەمارەكاندا. هەستكردن بەساردبوون و سڕبوونی پێیەكان حاڵەتێكی باوە بەتایبەتی لەئافرەتاندا و زیاتریش لەكەشی سارددا. هۆكارەكانی هەستكردن بەساردبوونی پێیەكان بریتین لە: گەزەی ساردی Frostbite لەپاش بەركەوتنی پێیەكان بەساردییەكی زۆر، سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism واتە كەم دەردانی هۆرمۆنەكانی ئەم گلاندە كە بریتین لەهۆرمۆنی تایرۆكسین T4 و هۆرمۆنی T3 كە جگە لەم گرفتە چەندین نیشانەی تر لەخۆدەگرێت وەكو زیادبوونی كێشی لەش، تەمەڵی و بێهێزی گشتی، گۆڕان لەپێستدا..تاد. هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر Peripheral Neuropathy كە زیاتر لەنەخۆشانی شەكرەدا ڕوودەدات لەگەڵ كەمبوونەوەی هەستەكانی تر وەكو هەستی بەركەوتن و هەستی ئازار و خورشت. نەخۆشی لەبۆڕییە خوێنەكانی دەوروبەر Peripheral Vascular Disease كە ئەمەش زیاتر لەنەخۆشانی شەكرە و تووشبووان بەنەخۆشی دڵدا بەدی دەكرێت. نەخۆشی یان دیاردەی ڕاینانداز Raynand>s Phenomenon كە بریتییە لەتەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن لەكاتی بەركەوتنی پەلەكان بەساردی، ئەمەش دەبێتە هۆی سڕبوون و شین و مۆر هەڵگەڕانی پەنجەكان لەگەڵ هەستكردن بەئازار.
Top