كەی ڕەگەزی كۆرپەكەت دەزانیت؟

كەی ڕەگەزی كۆرپەكەت دەزانیت؟
ئێستاش هەندێك ئافرەتی دووگیان بەتایبەتی نۆبەرەكان بۆ پێشبینیكردنی یان زانینی ڕەگەزی منداڵەكەیان پەنا بۆ سەرچاوەی كۆن و بیروڕای هەڵە دەبەن، بۆ نموونە وای بۆ دەچن كە ئەگەر ڕشانەوەی بەیانیان بەدرێژایی ڕۆژ بەردەوام بێت، ئەوا ڕەگەزی كۆرپەكە مێ دەبێت و ئەگەر كۆرپەكە زیاتر لەپێشەوە یان لەخوارەوەی سكدا بێت، ئەوا ڕەگەزی كۆرپەكە نێرە. پشكنین بەسۆنار Ultrasound باشترین و سەلامەتترین ڕێگایە بۆ زانینی ڕەگەزی كۆرپەكەت كە جێگای متمانەیە و لەهەفتەی 18- 20ی دووگیانی و بەسەرەوە ئەنجامی تەواوت دەداتێ كە ڕێژەكەی دەگاتە 80-90% بەمەرجێك پشكێنەری سۆنار بەوردی تێبینی نێوان قاچەكانی كۆرپەكەت بكات. شیكردنەوەی شلەی ئەمنیۆن Amniocentesis لەتاقیگەدا ئەنجامی 100%مان دەداتێ سەبارەت بەڕەگەزی كۆرپە، بەڵام ئەم پشكنینە تەنیا بۆ حاڵەتی تایبەت ئەنجام دەدرێت وەكو پێشبینیكردنی سەقەتی زگماكی یان گرفتی كرۆمۆسۆمی یان مەنگۆلیزم. پشكنینی DNAی خوێنی دایكیش ڕەگەزی كۆرپە دەستنیشان دەكات، بەڵام ئەم پشكنینە چونكە پارەی زۆری تێدەچێت تەنیا لەتاقیگەی زۆر تایبەت ئەنجام دەدرێت.
Top