هەستەوەری بە خواردنی باینجان

هەستەوەری بە خواردنی باینجان
هەستەوەری خۆراك Food allergy بریتییە لە كاردانەوەی سیستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە ماددەیەكی دیاریكراوی ناو هەندێك خۆراك، وەكو هەوڵێك بۆ بەرگریكردن لەش دژەتەن دژی ئەم ماددەیە دروست دەكات كە ئەمەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هەستەوەری لە ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك یان هەتا پاش ڕۆژێك لە گەیشتنی ماددەكە بە لەش. نیشانەكانی هەستەوەری بە خۆراكە جیاوازەكان وەكو یەكن، بۆ نموونە خورشت و ئاوسانی لێوەكان یان دەم و زمان، خورشت لە پێستدا، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان ڕشانەوە، سك ئێشە و هەندێك جاریش سكچوون. جگە لە باینجان Eggplant، ئەو خۆراكانەی كە زیاتر هەستەوەری لە هەندێك كەسدا پەیدا دەكەن ئەمانەن: ماسی، خەردەل، شیر، هێلكە، بەهارات، پاقلە، خۆراكە قوتووبەندەكان. ئەو كەسانەی كە زیاتر ئەگەری هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان لێدەكرێت بریتین لە: منداڵە كورتەباڵاكان، تووشبووان بە نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم، ئافرەتە تووشبووەكان بە هەندێك نەخۆشی زگماكی هێلكەدانەكان، تووشبووان بە مۆنگۆلیزم، ئەوانەی هەستەوەری دەنوێنن بەرانبەر بە خواردنی تر وەكو گەنم و هێلكە و بەهارات.
و سافكردندا تێنەپەڕیبێت.
Top