پیشە و كێشی لەش

پیشە و كێشی لەش
بەپێی چەندین لێكۆڵینەوە، ئەو پیشەیەی كە شەكەتی و سترێسی زۆر لەخۆدەگرێت لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. پێوەندییەكی بەهێز لەنێوان باری دەروونی و كێشی لەش هەیە، چونكە گۆڕان لەباری دەروونیدا كاریگەری دەكاتە سەر ئارەزووی خواردن و حەز و وردەكارییەكانی تری پەیوەست بە خۆراك و خواردن. سترێس Stess وا لە زۆر كەس دەكات كە زیاد خۆراك بخوات بەتایبەتی خۆراكی بەتام كە ڕێژەی بەرز لە چەوری و شیرینی لەخۆدەگرن، هەروەها زیاد دانیشتن لە بەرانبەر شاشەی تەلەڤزیۆن. ئەمەش سەلمێنراوە كە لەكاتی سترێسدا لەش توانای مامەڵەكردنی دروست لەگەڵ چەورییەكان لەدەست دەدات كە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كێشی لەشدا. هەروەها ئەو پیشانەی كە جووڵەی ماسوولكەكانیان پێویستە وەكو وەرزشوانی، كرێكاری، گەلێك جار دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی كێشی لەش لەبەر زیاد سەرفكردنی وزە.
Top