قەرنابیتی مۆر یان قەرنابیتی سپی؟

قەرنابیتی مۆر یان قەرنابیتی سپی؟
بەهای خۆراكی قەرنابیت Cauliflowerلەوەدایە كە چەندین ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە بایەخیی تەندروستی زۆریان هەیە، بۆ نموونە ماددەی ئەلیسین Allicin كە ئەگەری توووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە. قەرنابیت ڕێژەیەكی بەرزی كانزای سیلینیۆم و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، كانزای سیلینیۆم كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڤیتامین C ڕۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش بەتایبەتی دژی هەوكردنە میكرۆبییەكان و ڤایرۆسەكان. خواردنی قەرنابیت ئاستی كۆلیستیرۆل تا ڕاددەیەكی باش دادەبەزێنێت، چونكە ڕێژەیەكی بەرزی لە ڕیشاڵی تواوە تێدایە كە قۆڵۆنیش لە شێرپەنجە دەپارێزێت، هەروەها ترشی فۆلیك لەخۆدەگرێت كە گرنگە بۆ گەشەی خانەكان و ئافرەتی دووگیان بە مەبەستی پاراستنی كۆرپە لە سەقەتی زگماكی. هۆكاری ڕەنگی جیاوازی قەرنابیت دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی لە ڕێژە و جۆری ماددە دژەئۆكسانەكان بەتایبەتی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و كارۆتینۆیدەكان Carotenoids دەنا لە ڕووی پێكهاتەكان و بەهای خۆراكییەوە قەرنابیتی مۆر و سپی جیاوازییەكی ئەوتۆییان نییە.
Top