چای بە هێل

چای بە هێل
هێل Cardamon گەلێك پێكهاتەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بە گەرمی و كوڵاندنیش ئەم پێكهاتانە لەدەست نادات. تێكەڵكردنی هێل لەگەڵ قاوە یان لەگەڵ چایدا سوودی هەیە بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل و كەمكردنەوەی ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك. هەروەها هێل چالاكی دژی بەكتریای هەیە بەتایبەتی ئەو بەكتریانەی كە لەناو دەمدا دەژین و دەبنە هۆیی هەوكردنی پووك و ناوپۆشی دەم، هێل ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی ددانەكان لە نیشتنی چینی كلس لەسەریاندا. جگە لەوەی كە خواردنی هێل ڕۆلی هەیە بۆسافكردن و پارێزگاریكردن لە جوانی پێست بەتایبەتی لە كەسانی خاوەن پێستی ناسك و هەستییاردا، ڕۆڵی بەرچاویشی هەیە بۆ پاراستنی پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لە تیشكی خۆردایە، هەروەها بۆ پاراستنی پێست لە تووشبوون بە چەندین نەخۆشی، هەروەها دژی ئەو جۆرە كەڕووەی پێست كار دەكات كە دەبێتە ئەگەری كڕێژ یان توێشك لە پێستی سەردا. جێگای وەبیرهێنانەوەیە كە زیاد خواردنی بڕی زۆری هێل لەوانەیە كە زیان بە شانەكانی ناوپۆشی گەدە بگەیەنێت بە شێوەی سووتانەوە و داڕووشان، هەروەها نابێت كە هێل لەناو قوتووی پلاستیكدا هەڵبگیرێت.
Top