ڕەقبوونی خوێنبەرەكان

ڕەقبوونی خوێنبەرەكان
كۆلیستیرۆل Cholesterol مادەیەكی چەوری مۆمییە، پێویستە بۆ لەش، بەڵام ئەگەر ڕێژەكەی لە خوێندا زیاد بكات لەوانەیە كە لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت و تووشی ڕەقبوونیان بكات. ڕەقبوونی خوێنبەرەكان Arteriosclerosis دەبێتە ئەگەری تەسكبوونەوەی خوێنبەر واتە كەمتر گەیشتنی خوێن بە شانەكان، لە هەر شوێنێكی لەشدا كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن دەبێتە هۆی ئازارێكی توند لەبەر كەمبوونەوەی گەیشتنی گازی ئۆكسجین، پاشان كە ڕەقبوونەكە زیاتر پەرەدەسێنێ، ئەوا خوێن بە یەكجاری لەو شوێنەدا دەبڕێت و دەبێتە هۆی مردنی ئەو شوێنەی كە خوێنبەرەكەی بۆ دەچێت. ئەگەر ئەم كردارە لە یەكێك لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا ڕووبدات، ئەوا لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری مردنێكی كتوپڕ، ئەگەر لە یەكێك لە خوێنبەرەكانی مێشكدا ڕووبدات، ئەوا دەبێتە هۆی جەڵتە، لە خوێنبەرەكانی حەوز لە پیاودا دەبێتە ئەگەری لاوازی سێكسی لەبەر كەمبوونەوەی لێشاوی خوێن بۆ ئەندامی نێرینە. ئەو چەورە پرۆتینانەی كە چڕی كەمیان هەیە هەڵگری كۆلیستیرۆلی خراپن بۆیە پێیان دەڵێن كۆلیستیرۆلی خراپ. زیادبوونی ڕێژەی كۆلیستیرۆلی خراپ»bad cholesterol» یان LDL ئەگەری تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان زیاد دەكات، چونكە بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا دەنیشێت و جێگیر دەبێت. بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستیرۆلی خراپ ئەم خۆراكانە كەم بخۆ: گۆشتی سوور، كەرە، شیری فول كرێم، هەویركارییەكان، هێلكە، ئایس كرێم، جیبس، جگەر، خۆراكی خێرا Fast Food.
Top