ترێی سپی یان ترێی رەش؟

ترێی سپی یان ترێی رەش؟
ڕەنگی جیاوازی ترێ Grapes تەیفی ماددە دژەئۆكسانە كە دەمانپارێزن لە شێرپەنجە، جەڵتە، نەخۆشی دڵ. دژی پیربوون، چالاكی دژی بەكتریا و ڤایرۆس، دژی هەوكردن، باشكردنی مرونەی خوێنبەرەكان، پاراستنی تەندروستی چاو و پێست، پاراستنی شانەكانی مێشك و باشتركردنی فرمانەكانیان، پاراستنی گەدە لەنەخۆشی، پاراستنی پرۆستات لە تووشببوون بە شێرپەنجە. بەهای خۆراكی ترێ لەوەدایە كە ڕێژەیەكی بەرزی فلاڤۆنۆیدەكان لەخۆدەگرن كە ماددەی دژەئۆكسان Antioxidants زۆر بەهێزن لەش لەچەندین نەخۆشی دەپارێزن لەو كاتەی كە ڕۆژانە لە لەشدا بە هەزاران كارلێكی كیمیایی ڕوودەدەن و دەبنە ئەگەری پەیدابوونی كۆلكە سەربەستە زیانبەخشەكان لە ئەنجامی كرداری ئۆكساندا Oxidation. ئەگەرچی ماددە فلاڤۆنۆیدەكان زیاتر لە ترێی ڕەنگاوڕەنگدا هەن، بەڵام زنایانی ئیتالی و توێژەرەوە زانستییە ئەمریكییەكان ئەمەیان سەلماندووە كە هەردوو ترێی سپی و ترێی ڕەش وەكو یەك بەسوودن بەتایبەتی بۆ دڵ، هەروەها هەردووكیان بە توێكڵ و بێ توێكڵ هەمان سوود بە لەش دەبەخشن.
Top